وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا تووشی کۆرۆنا بووە
پەیامی کورد ... وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا تووشی کۆرۆنا بووە
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، توشبونی وه‌زیری ته‌ندروستیی ئه‌ڵمانیانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.
یه‌نس شبان، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كان كه بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆی كراوه، پۆزه‌تیڤ بووه، كه‌سانی ده‌وروبه‌ریشی ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه وه‌زیره‌كه توشی كۆرۆنا بووه و ده‌بێت ئه‌وانیش پشكنین بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه په‌یمانگای رۆبه‌رت كوخ-ی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه ژماره‌ی توشبون به ڤایرۆسه‌كه زیادی كردوه و ئه‌مڕۆ زیاترله حه‌وت هه‌زار توشبوی نوێ تۆمار كراوه و تێكڕاش گه‌یشتوه‌ته ٣٨٠ هه‌زار و ٧٦٢ كه‌س.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ٣٩ كه‌س له ئه‌ڵمانیا به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی قوربانیانی ئه‌و ڤایرۆسه بۆ نۆ هه‌زار و ٨٧٥ كه‌س زیادی كردوه