TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی گۆڕانکاری لەبەهای دینار

سارا
Yazar
📅 14 Nisan 2022 23:00
پەیامی کورد     ...    ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی گۆڕانکاری لەبەهای دینار

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەنگۆی بوونی گفتوگۆ بۆ گەڕانەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بۆ نرخی پێشووی لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢٢ دا هیچ بنەمایەکی نیە و وەزارەتەکەیان هیچ گفتوگۆیەکی لەوبارەیەوە ئەنجام نەداوە.

تەیف سامی، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەشکردوە، دەنگۆی بونی گفتوگۆ بەمەبەستی گەڕانەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بۆ نرخی پێشوو کە ١٢١٠ هەزار دینار بو بەرامبەر هەر ١٠٠ دۆلارێک لەپڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢٢ دا، دورە لەراستییەوە و بێبنەمایە.

ئەوەش هاتووە، ئەو هەواڵەی بەناوی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوکراوەتەوە دوورە لەراستییەوە و بریکاری وەزارەت هیچ پەیج و هەژمارێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە.

٤ی ئەم مانگەش دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە گۆڕانکاری لەبەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی کۆبوەوە، لەکۆبوونەوەکەدا دادگا سکاڵاکەی رەتکردەوە کە دژی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی تۆمارکرابوو و گەڕانەوەی بەهای دیناری بۆ نرخی پێشووی رەتکردەوە.

Paylas: