TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا: "ھەر گرژییەک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دۆخی غەززە خراپتر دەکات"

Rozan Ateş
Yazar
📅 08 Şubat 2024 21:38

پەیامی کورد... ڕووسیا: "ھەر گرژییەک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دۆخی غەززە خراپتر دەکات"


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: کە ھەر گرژییەکی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دۆخی غەززە خراپتر دەکات.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەدا کە باشبوونی دۆخی غەززە، بەندە بە وەستاندنی شەڕ و بەردەوامبوونی کاری ڕێکخراوە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە.

داواشی کرد کە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەریکی گونجاو و چەسپاندنی ئاشتی، دەست بکرێت بە گفتوگۆ.

ماریا زاخارۆڤا لە وەڵامی لێدوانەکەی سەرکردەی ئۆپوزسیۆنی ئیسرائیل، یائیر لاپید کە ڕایگەیاندبوو ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر، چاوپۆشی لە پاڵپشتییەکانی ڕووسیا بۆ حەماس ناکەین، وتی: "یائیر لاپید و کەسانی وەک لاپید کە لێدوانی لەو شێوەیە دەدەن، ئایا ئەوانیش چاوپۆشی لە ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا ناکەن کە پاڵپشتییان لە حەماس کردووە؟".

وتیشی: "ئایا لەو دەستپێشخەرییانە چاپۆشی ناکەن کە ڕووسیا بۆ ئازادکردنی بەدیلگیراوەکان پێشکەش کرد، بۆیە ئەو جۆرە لێدوانانە، تەنھا ئەو کەسانە لێی سوودمەند دەبن کە دەیەوێت وڵاتەکەمان پەلکێشی شەڕ بکەن".

Paylas: