گەورەترین کاروانی چەک و ئامێری سەربازی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوا کرا
پەیامی کورد ... بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریی کە ڕایگه‌یاند : کاروانێکی گه‌وره‌ی چه‌ک و تەقەمەنی و ئامێری سه‌ربازی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ سووریا ڕه‌وانه کراوه.
به پێی ڕاپۆرتێک لەم ڕێکخراوەوە کاروانێکی گه‌وره‌ی چه‌ک و ئامێری سه‌ربازی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ سووریا ڕه‌وانه کرا.
ئه‌م ڕێکخراوه زیادی کرد: ئه‌م کاروانه ۶۰ لۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی پشتیوانی نێردراوه‌ته پارێزگای حه‌سه‌که.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به چوونی ئه‌م ۶۰ لۆریه له ۴۸ کاتژمێری ڕابردوو نزیک به ۱۳۰ لۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌ی باکووری سووریا کراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که لە سووریا ده‌کشێته‌وه، به‌ڵام ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ باکووری سووریا درێژه‌ی هه‌یه.
شایانی باسه که ئه‌مریکا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه بە داعش یارمه‌تی کوردی سووریا ده‌دات.