ئێران؛ دوو برا پێکەوە لەسێدارە دران
پەیامی کورد... ئێران؛ دوو برا پێکەوە لەسێدارە دران
ئەمڕۆ شەممە 4 نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، سزای لەسێدارەدانی دوو برای بەلووچ بە ناوەکانی سەعید عەلیزاحی و ئیسماعیل عەلیزاحی بەنهێنی لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێ کرا
ئەم دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
ڕیکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە، حوکمی لەسێدارەدانی سەعید عەلیزاحی، تەمەن 25 ساڵ و ئیسماعیل عەلیزاحی، تەمەن 29 ساڵ و باوکی دوو منداڵ، کە دانیشتووی زابول و سیستان و بەلوچستان بوون، لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێ کرا.
سەعید و ئیسماعیل عەلیزاحی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن سیستمی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە: بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم دوو برایە بنەماڵەکەیان ئاگادار نەکراوەتەوە و بەبێ مافی دواچاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەیان لە سێدارە دراون.