TR KU SO
FB X
Cîhan

چارەنووسی لاوێکی دەستبەسەرکراوی بۆکانی ناڕوونە

Rozan Ateş
Yazar
📅 28 Şubat 2023 19:32

پەیامی کورد... چارەنووسی لاوێکی دەستبەسەرکراوی بۆکانی ناڕوونە


لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی ڕێباز تەمامی، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێباز تەمامی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراوە.

ئەم هاووڵاتییە لەدوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە بۆکان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە حکوومییەکان لە ئورمیە گواستراوەتەوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی ڕێباز تەمامی بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

Paylas: