Cîhan
سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژ بە داعش دەستپێکرد
پەیامی کورد ... سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژ بە داعش دەستپێکرد
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣٠ی ئەیلوول، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند كه فه‌رمانده‌یی هێزه زه‌مینییه‌كان له‌ڕێی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا و جه‌زیره هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی له دۆڵی سه‌رسار بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پشتیوانی هێزی ئاسمانی سوپا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت.