ئەردۆغان : فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف - ١٦ مان ووڵامی هێرشەکانی سووریایان داوەتەوە
پەیامی کورد ... ئەردۆغان : فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف - ١٦ مان ووڵامی هێرشەکانی سووریایان داوەتەوە .
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا وەڵامدانەوەی هێرشەكانی سوپای سووریای لە ئیدلب راگەیاند و دەڵێت "٣٠ بۆ ٣٥ سەربازی سووریامان كوشتوە".
دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی توركیا ئاشكرایكرد، بەهۆی بۆردومانی سوپای سووریاوە بۆسەر چەند پێگەیەكی هێزەكانی توركیا لە پارێزگای ئیدلب، ٤ سەربازی توركی كوژران و ٩ی دیكەش برینداربون، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆكەخانەی ئانکاراوە و پێش سەردانیكردنی بۆ ئۆكرانیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەو هێرشەی سوپای سووریا بێوەڵام نابێت و بەرپەرچی هەر هێرشێك دەدەنەوە بكرێتە سەر هێزەكانیان.
هەروەك ئاشكرایكرد، هێرشیان كردۆتەوەسەر ٤٦ پێگەی سوپای سووریا بە ١٢٢ ڕاکێتی تۆپخانە و ١٠٠ ڕاکێتی خۆمپارە کرووەتە ئامانج و ٣٠-٣٥ سەربازی سووریایان كوشتوە، فڕۆكەی ئێف ١٦-شیان بۆ ئەنجامدانی هێرشەكان بەكارهێناوە.
سەرۆك كۆماری توركیا سووربوونی ووڵاتەكەشی لەسەر بەردەوامی كردە سەربازییەكانیان لە سووریادا دوپاتكردەوە.