فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق چیای حەمرینیان بوردوومان کرد
پەیامی کورد... فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق چیای حەمرینیان بوردوومان کرد
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاوی کردەوە، فڕۆکە شەڕکەرەکانیان 3 چەکداری داعشیان لە چیای حەمرین بۆردوومان کردووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەشی کردووە، بە سەرپەرشتی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری، هێزە ئاسمانییەکانی عێراق بە فڕۆکەی 16F بە دوو مووشەک سێ چەکداری داعشیان کردووەتە ئامانج و یەکێکیشیان بریندار کردووە، هاوکات بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئەو ئەشکەوتەی کردبوویانە مۆڵگەی خۆیان لە ناوچەی زرلوک لە چیای حەمرین خاپوورکراوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەشی کردووە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەموو یەکەکانییەوە سوورن لەسەر ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش و ئەنجامدانی پرۆسەی پێشوەختە دژی پاشماوەی ئەو چەکدارانەی لە چیا و بیابانەکاندا ماون و لە هەر کوێیەک بن لێیان دەدرێت.