کاردانەوەی زەریف لە ئەگەری ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ناو خاکی سووریا
پەیامی کورد ... وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئەگەری ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باکووری تورکیا کاردانەوەی نیشاندا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، موحەمەد جەواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی لەناکاوی تورکیا لە باکووری سووریا کاردانەوەی نیشاندا .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە ووتوووێژە دوو لایەنە و تەنانەت سێ لایەنەکان لەگەڵ تورکیا دەربارەی ئەم بابەتە تایبەت بە پێگەی ئێران ووتی : " باوەڕی ئێمە ئەوەیە کە تەنیا ڕێگای گەڕانەوەی ئەمنییەت و سەقامگیری بۆ سووریا و بەدیهێنانی ئەمنییەتی سنوورەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا و لەناو بردن نیگەرانی شەرعی ئانکارا و پاڵپشتی لە خاکەکەی لە بەرامبەر تێرۆریسم ، ئەمەیە کە هێزەکانی دیمەشق لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا جێگیر بکروەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە ووتوووێژە دوو لایەنە و تەنانەت سێ لایەنەکان لەگەڵ تورکیا دەربارەی ئەم بابەتە تایبەت بە پێگەی ئێران ووتی : " باوەڕی ئێمە ئەوەیە کە تەنیا ڕێگای گەڕانەوەی ئەمنییەت و سەقامگیری بۆ سووریا و بەدیهێنانی ئەمنییەتی سنوورەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا و لەناو بردن نیگەرانی شەرعی ئانکارا و پاڵپشتی لە خاکەکەی لە بەرامبەر تێرۆریسم ، ئەمەیە کە هێزەکانی دیمەشق لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا جێگیر بکرێن .
زەریف هەروەها سەبارەت بە ئەگەری ڕۆڵی ئێران لە نێوەندگیری لە نێوان تورکیا و سووریا دا ڕایگەیاند : ئێمە لەو باوەڕەداین کە پەیوەندی ئانکارا و دیمەشق بە قازانجی ناوچەکەیە و ئەگەر دوو لایانەکە داوا لە ئێمە بکەن ، ئێمە ئامادەین ڕۆڵی نێوەندگیری بگێڕین .
جێگای ئاماژەدانە بە بیانووی هەبوونی هێزەکانی " پەکەکە " لە سنووری سووریا لەگەڵ تورکیا و لە سەرەتای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ، تورکیا لا ئامادەیی خۆی بۆ درووست کردنی هەرێمێک بە ناوی هەرێمی ئەمن لە قووڵایی ناو خاکی سووریا هەواڵیدا و وتوویەتی ئامادەی دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازییە ، هەوڵێک کە دیمەشق دژایەتی بەرامبەری هەیە .