کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەلاحەدین کرایە ئامانج
پەیامی کورد... کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەلاحەدین کرایە ئامانج
ئەمڕۆ لە پارێزگای سەلاحەدین کاروانێکی لۆجستیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە ڕێکخراوی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کرایە ئامانج.
لەبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە ئاژانسی شەفەق نیووزی ڕاگەیاند، کە بۆمبێکی چێندا و بە کاروانێکی پاڵپشتیی لۆجستی سەر بە هێزەکانی هاوپەیماناندا تەقییەوە لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین.
دوای ڕووداوەکە دەستەیەکی سەر بە مەزهەبی شیعە، کە ناوی خۆیان ناوە (بەرەنگاریی ئیسلامیی لیوای تۆڵەی موهەندیس) بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکیشدا ئەو دەستەیە ڕایانگەیاند، کە دەستەکەیان لە کاتژمێر ٤:٤٥ی سەرلەبەیانیی ٢١ / ٨ /٢٠٢٢ کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانیی کردە ئامانج.
جێگای ئاماژەیە لە بەیاننامەکەدا باس لە هیچ زیانێکی ئەو هێزەی هاوپەیمانان نەکراوە.