TR KU SO
FB X
Cîhan

ساڵی ڕابردوو قەبارەى بازرگانى چین و رووسیا زیاتر له‌ 240 ملیار دۆلار بووه‌

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Şubat 2024 14:36

پەیامی کورد... ساڵی ڕابردوو قەبارەى بازرگانى چین و رووسیا زیاتر له‌ 240 ملیار دۆلار بووه‌


بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکانى ئیدارەى گشتى گومرگى چین، قەبارەى بازرگانى نێوان مۆسکۆ و پەکین 240 ملیار دۆلارى تێپەراندووە لەساڵى 2023دا، بڕیارە تاوەکو ساڵى 2030 بگەیەندرێتە 300 ملیار دۆلار.

ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیاڕایگه‌یاند، کە بازرگانیی هاوسەنگیان لەگەڵ چین هەیە و تەواوکەری یەکترن لەبواری تەکنەلۆژیای بەرز و وزەدا.

مامەڵەى بازرگانى نێوان چین و رووسیا بە دراوە نیشتمانییەکانیان دەکرێت کە یوانى چینى و روبڵى رووسییە، ئەوەش لەچوارچێوەى وڵاتانى برێکسدا دێت کە مامەڵە تەنیا بە دراوە نیشتمانییەکانیان دەکەن.

هەناردەى چین بۆ رووسیا بەرێژەى 46% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 111 ملیار دۆلار، هەروەها هەناردەى رووسیا بۆ چین گەیشتووەتە 129ملیار و 140 ملیۆن دۆلار لەساڵى رابردوودا.

Paylas: