Kurdistan
ساڵی ڕابردوو 114 کەس لەهەرێمی کوردستان خنکاون
پەیامی کورد... ساڵی ڕابردوو 114 کەس لەهەرێمی کوردستان خنکاون
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لەساڵی 2023 دا لەشارە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 100 هاوڵاتی خنكاون.
كاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند: لەساڵی 2023 دا لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان 114 كەس خنكاون، زۆرترین رێژە لەپارێزگای هەولێر بووە و 25 كەس خنكاون.
راشیگەیاند: لەناوچە جیاوازەكانی هەرێم بەهەوڵی تیمەكانی رزگاركردنەوە 68 كەس لەخنكان رزگار كراون كە 15 حاڵەتیان لەخەبات بوەو لەماوەی ئەمساڵدا بەتەنها لەزێی گەورە بەهۆی شەپۆلی ئاو وخلیسكانەوە 23 كەس خنكاون كەسەرجەمیان دانیشتووی ناوچەكانی هەرێم بوون.