TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا چەن پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد

سارا
Yazar
📅 16 Haziran 2018 15:10

هەر دوو سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسی سووریا و دوایین گۆڕانکاریەکانی ئەم ووڵاتەیان تاوتوێ کرد.

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی هەینی ١٥-٦-٢٠١٨، لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەبارەت بە ، بەهێزکردنی بواری هەماهەنگی و هاوکارییەکانی مۆسکۆ و تەل ئەڤیڤ لە سووریا، گفتوگۆیان کرد.

پوتین و ناتانیاهۆ، هەروەها پرسی بەهێزترکردنی ئاسایشی سنوورەکانی ئیسرائیل و سوریا-یان تاوتوێ کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی " ڕووسیا الیوم "، دوو لایەن هەروەها سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا و ئاسایشی ناوچەکە و هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و بەردەوام بوونی هاوکاریەکانیان گفتوگۆیان کرد.

Paylas: