TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرکردەیەکی داعش لە ئۆپراسیۆنێکی کتوپڕی هێزەکانی سوپای عێراق لە سلێمانی دەستبەسەر کرا

سارا
Yazar
📅 09 Ocak 2019 18:36

پەیامی کورد  ...  هێزەکانی سوپای عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی کتوپڕدا سەرکردەیەکی داعشیان لە سلێمانی دەستبەسەر کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە سومریە نیوز، هێزەکانی سوپای عێراق دوێنێ توانیویانە سەرکردەیەکی باڵای داعش دەستبەسەر بکەن کە پێشتر تاوانی زۆری لە عێراق ئەنجام داوە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە سوپای عێراق هەڵیکوتاوەتە سەر چەندین مۆڵگەی تیرۆریستانی تەکفیری و توانیویەتی ئەم سەرکردە مەترسیدارە دەست بە سەر بکات.

 ناسنامەی ئەم تیرۆریستە ئاشکرا نەبووە وتەنیا سوپای عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم داعشیە لە دیالە دژی خەڵکی سڤیل تاوانی زۆر گەورەی ئەنجام داوە .

Paylas: