TR KU SO
FB X
Cîhan

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان یەک هەنگاو لە جەنگی ئەتۆمییەوە دوورە

Rozan Ateş
Yazar
📅 02 Ağustos 2022 19:45

پەیامی کورد... سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان یەک هەنگاو لە جەنگی ئەتۆمییەوە دوورە

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی جیهان هەنگاوێک دوورە لە جەنگێکی وێرانکاری ئەتۆمییەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاداریی ئەوەی دا، کە جیهان یەک هەنگاو دوورە لە جەنگێکی وێرانکاریی ئەتۆمییەوە و ئاماژەی بەوەشدا: "جیهان ڕووبەڕووی مەترسییەک بووەتەوە، کە لە سەردەمی جەنگی ساردەوە ڕووبەڕووی نەبووەتەوە".

وتیشی: "لەگەڵ هەڵکشانی ئاڵۆزییەکان لە جیهان، مرۆڤایەتی هێندەی بەدحاڵیبوونێک لە لەناوچوونێکی ئەتۆمییەوە دوورە".

ئەم لێدوانەی گۆترێس لە میانەی کردنەوەی کۆنگرەی ئەو وڵاتانەدا هات، کە ئیمزایان لەسەر پەیماننامەی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیی کردووە.

ئەم پەیماننامەیەش لە ساڵی 1968، دوای ئەو کێشەیەی بە قەیرانی مووشەکە کوبییەکان ناسرا، هاتە کایەوە، کە خەریک بوو ببێتە هۆکاری هەڵگیرسانی جەنگێکی ئەتۆمیی. دواتر چەندین وڵات، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیی چوونە پاڵ پەیماننامەکە.

 

Paylas: