TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر سوریا

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Kasım 2021 15:47

پەیامی کورد… ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر سوریا

میدیای فەرمیی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە بەهۆی هێرشی موشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای حومس دوو کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەمان سەرچاوە سیستەمی بەرگریی سووریا توانیویە چەند مووشەکێکی ئیسرائیلی پووچەڵ بکاتەوە.

بەرپرسێکی سەربازیی سووریا بە ماڵپەڕی سانا-ی گوتووە ئەو هێرشەی ئیسرائیل جیا لە خەساری گیانی، هاوکات زیانێکی زۆری مادیشی لێ کەوتووەتەوە.

ئیسرائیل لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە دەیان جار هێرشی کردووەتەوە سەر سووریا کە بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە و پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی کردووەتەوە ئامانج، بەڵام لەبارەی هیچکام لە هێرشەکانەوە بۆچوونی دەرنەبڕیوە.

Paylas: