Cîhan
ئیسرائیل میلیشیاکانی سەر بە ڕژێمی ئێرانی لە سووریا کردە ئامانج
پەیامی کورد... ئیسرائیل میلیشیاکانی سەر بە ڕژێمی ئێرانی لە سووریا کردە ئامانج
هەواڵدەریی "سانا" سەر بە ڕژێمی سووریا بڵاوی کردەوە کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی باشووری سووریا، هاوکات چاودێریی مافی مرۆڤی سووریاش ڕایگەیاند، ئەو ناوچانەی هێرشیان کراوەتە سەر بنکەکانی حیزبوڵڵا و پدافەندی ئاسمانیی ئەرتشی "سووریا"یان لێ بووە.
بەپێی زانیاریی مافی مرۆڤی سووریا، ئەو هێرشە کاتژمێر ١١ی شەو ئەنجام دراوە و بەشێک لە سایتە نیزامییەمانی ناوچەی "ئەلکسوە" هەڵکەوتوو لە باشووری سووریا لەو هێرشەدا کراونەتە ئامانج.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە پێشتریش ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئەو ناوچەیە و بنکە و بارەگای میلیشیاکانی سەر بە ڕژێمی ئێرانی کردووەتە ئامانج و ئەو هێرشە چواردەیەمین هێرشی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٢دا بۆ سەر ئەو ناوچەیە دێتە هەژمار.