Kurdistan
ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە
پەیامی کورد... ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ڕایگەیاند، بههۆى ئهو شهپۆلى بارانبارینهى له دوو ڕۆژى ڕابردودا ڕوى له ناوچه جیاوازهكانى ههرێمى كوردستان كردووه، ئاستى ئاو لە بەنداوی دوکان یەک مەتر و 85 سانمتیمەتر بەرزبووەتەوە.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ چوار شەممە کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بۆ میدیاکان ئاشكرایكردوە: لە ماوەی دوو هەفتەدا، ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان یەك مەترو 85 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.
ناوبراو وتویەتیشی : بە تێكڕا بارانبارین لە ئەمساڵدا لە سنوری قەزای دوكان 400 ملیمەتر بووە.
جێی باسە ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین ڕوی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆیەوە ئاستى ئاو له دهریاچه و سهرچاوه ئاوییهكان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.