Cîhan
ئۆتۆمبێلێک لە ئەڵمانیا خۆی بە کۆمەڵێک ڕێبواردا کێشا و چەند قوربانی لێکەوتەوە
پەیامی کورد... ئۆتۆمبێلێک لە ئەڵمانیا خۆی بە کۆمەڵێک ڕێبواردا کێشا و چەند قوربانی لێکەوتەوە
لە ئاکامی خۆکێشانی ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەیەک ڕێبواری یەکێک لە شەقامەکانی بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون، پۆلیس لەبارەی پاڵنەرەکەیەوە دەدوێت.
بەرپرسانی ئەمنی لە بەرلین ڕایانگەیاند، لەنێو برینداراندا دۆخی پێنجیان هەستیارە، برینی سێی دیکەشیان مەترسیدارە.
بەپێی وتەی پۆلیس ڕووداوەکە کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ لە تۆینتزین شتراسە لە نزیک شەقامی بەناوبانگی کۆدام ڕوویداوە.
پۆلیس دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە کە لە جۆری ڕینۆ-ی تایبەتە، ڕوون نییە ڕووداوی هاتووچۆ بووە یان شۆفێرەکەی بە ئەنقەست ئەنجامی داوە.
شۆفێرەکە (٢٩ ساڵ) کە سەرەتا لەلایەن ڕێبوارانەوە دەستگیرکراوە، ئەڵمانی بە ڕەگەز ئەرمینی-یە و لە بەرلین دژیت.