TR KU SO
FB X
Cîhan

تاران؛ سەدان بینا مەترسیی ڕووخانیان لە سەرە

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Mayıs 2022 21:21

پەیامی کورد... تاران؛ سەدان بینا مەترسیی ڕووخانیان لە سەرە

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "شەرق"ی سەر بە ڕژێمی ئێران، ١٢٠ بینا لە ناوچەی باکووری شاری "تاران" لە سەرهێڵی بوومەلەرزە دروست کراون و سەدان بینای بەرز لەو شارە بە دووریی ١٠ مەتر لە یەکتر دروست کراون کە لە ئەگەری هەر جۆرە ڕووداوێک قوربانییەکی زۆری لێ دەکەوێتەوە، چونکە هیچ کامیان بەپێی ستانداردی بیناسازی دروست نەکراون.

ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی شوورای ڕژێم لە شاری تاران ڕایگەیاند کە دوای ڕووداوی "پلاسکۆ"، ٣٣ هەزار بینای دیکەیان دەستنیشان کردووە کە مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە، بەڵام تەنیا ٢٠٠ بینا کاری ستاندارد سازیی بۆ کراوە و سێ هەزار بینا خەریکە کاری ستاندارد سازیی بۆ دەکرێت، بەڵام بۆ ستاندارد سازیی ٢٩ هەزار بینای دیکە، هیچ هەنگاوێک هەڵنەگیراوە.

لە شاری "تاران" ١٥هەزار هێکتار زەویی ناسەقامگیر بوونیان هەیە. ١٣٠ بینا لەو شارە مەترسیی زۆر توندی ڕووخانیان لەسەرە. هەروەها ڕۆچوونی زەوی لە هەندێک گەڕەکی شاری تاران وەکوو گەڕەکی "مەولەوی"، مەترسیی ڕۆچوونی خاکی ژێر دەکەڵی بەرق، لوولەی گاز و پۆمپی بەنزین، باندی فڕۆکەخانەی "مێهراباد" و زۆربەی گەورە ڕێگاکان، لە مەترسییە سەرەکییەکان دێتە هەژمار.

لە شاری تاران بەردەوام ئەگەری ڕوودانی کارەسات لە ئارادایە و بوومەلەرزە و ڕۆچوونی زەوی دەتوانێت کارەساتی گەورەی لێ بکەوێتەوە و بەهۆی ناستانداردی لە پرۆژەی "شار سا زی"دا ئیمکانی کاری فریاکەوتنیش زۆر ئەستەم دەبێتەوە.

Paylas: