ته‌ندروستیی سه‌ربه حه‌ماس نوێترین ئاماری شه‌ڕی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه
پەیامی کورد... ته‌ندروستیی سه‌ربه حه‌ماس نوێترین ئاماری شه‌ڕی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له نوێترین ئاماردا رایگه‌یاند كه ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە ئەنجامی بۆردومانی بەردەوامی ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ شەش هەزار و 546 کەس بەرزبووەتەوە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکی کورت‌دا له‌و ژماره كوژراوه، 2 هەزار و 704 منداڵ و هەزار و 584 ژن و 364 کەسیان بەساڵاچوون، جگە لە برینداربوونی 17 هەزار و 439 كه‌سی دیكه به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه.
له پێشهاتێكی دیكه‌شدا، حه‌ماس رایگه‌یاندوه موشه‌كێكیان له كه‌رتی غه‌ززه‌وه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ی جوله‌كه‌نشینی ئیلات له باشوری ئیسرائیل ره‌وانه كردوه‌و سوپای ئیسرائیلشیش كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موچه‌كه‌كه‌ی پشتڕاست كردوه‌ته‌وه.
پێشتریش سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو كه هه‌موو هه‌زار مه‌ترێكی نزیك له پشتێنه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی غه‌ززه و ئیسرائیل، به ناوچه‌ی جه‌نگ داده‌نرێت.