توانای بازرگانی نێوان ئێران و عێراق 20 ملیار دۆلارە
پەیامی کورد... توانای بازرگانی نێوان ئێران و عێراق 20 ملیار دۆلارە
فەرزاد بیلتین نوێنەری تایبەتی بازرگانی ئێران لە عێراق، ڕەتی کردەوە عێراق بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئێراندا بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە،ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی بڵاوی کردهوه، فەرزاد لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، توانای بازرگانی نێوان ئێران و عێراق ٢٠ ملیار دۆلارە و بەهۆی ئەو بۆشاییە گەورەیەی لەنێوان هەناردەکردن و هاوردەکردن لەگەڵ عێراقدا هەیە، ئەو وڵاتە نایەوێت بازرگانی ئازاد دروست بکات.
ناوبراو سەبارەت بە بارودۆخی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق ئاماژهی بهوهش كرد، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی ٤.٥ ملیار دۆلار کاڵا لە ئێرانەوە هەناردەی عێراق کراوە و نزیکەی ١٥٠ ملیۆن دۆلار کاڵا لەو وڵاتەوە هاوردەی ئێران کراوە.
بەڕێوەبەری گشتی پێشووی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، توانای بازرگانی هەردوو وڵات ئەگەری زیادبوونی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان بە نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار بەرەو پێشتر دەبات، لەوانەش هەناردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزاری و کارەبا و گاز.
ئهوهشی خستهروو، ئەگەری دامەزراندنی بازرگانی ئازاد یان باجی گومرگی پەسەندکراو هەیە لەگەڵ عێراقدا، ئەوەش بە ڕەچاوکردنی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق یەک ڕێگایە و بە شێوەیەکی سەرەکی هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق دەگرێتەوە.
دهشڵێت، سەرەڕای هەوڵە جۆراوجۆرەکان لە ساڵانی ڕابردوودا، حکومەتی عێراق نایەوێت دانوستان بکات و ڕێککەوتنێک لە هیچ کام لەو ناوچانە واژۆ بکات، ئەوەشیخستەڕوو، ڕکابەرە سەرەکییەکانی ئێران لە بازاڕەکانی عێراق چین و تورکیان