تورکیا جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بۆمباران دەکات
پەیامی کورد ... تورکیا جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بۆمباران دەکات
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا جارێکی دیکە گوند و ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیان بۆمباران کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی لە پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاند : هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا شەوی ڕابردوو کێوی هەرەم و شاقوولی یان لە شاری زاخۆ گرتوە بن کۆنترۆڵی خۆیان و ئەمڕۆ جارێکی دیکە گوند و ناوچەکانی شاری العمادییە لە پاریزگای دهۆک یان بۆمباران کردووە .
ئەم سەرچاوە ئەمنییەتییە هەروەها جەختی کردەوە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ڕۆژی هەینی یش " درکا " لە شاری زاخۆ یان لە پارێزگای دهۆک بۆمباران کردووە کە جیگای ئاماژەدانە لەم هێرشانەدا خەسارێکی گیانی و ماددی بە دواوە نەبووە .
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدات لەگەڵ تورکیا لە ڕێگای چارەسەری سیاسییەوە بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکانی ئەو ووڵاتە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بگاتە ڕێکەوتن .