TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا/ تەقینەوەیەک ڕووی دا و ٨ کەس کوژران و بریندار بوون

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Nisan 2022 16:33

پەیامی کورد... تورکیا/ تەقینەوەیەک ڕووی دا و ٨ کەس کوژران و بریندار بوون

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠/٣/٢٠٢٢ لە پاسێکدا کە پاسەوانی زیندانی لە ڕێی مودانیای پارێزگای بۆرسای ڕۆژاوای تورکیا دەگواستەوە، تەقینەوە ڕووی دا و لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا یەکێک لە پاسەوانەکان کوژرا و حەوت پاسەوانی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی تورکیا ڕەوشی تەندروستیی یەکێکی دیکە لە پاسەوانەکان ناجێگیرە.

یەعقووب جانبولات، قایمقامی بۆرسا، لە کاتی سەردانی شوێنی ڕووداوەکەدا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: ''نزیکەی ٣٠ کەس لە پاسەکەدا بوون، بەپێی بەراوردە سەرەتاییەکان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە کە لە دوورەوە کۆنترۆڵ کراوە یەکێک لە پاسەوانەکانی زیندان کوژراوە و حەوت کەسیش بریندار بوون کە ڕەوشی تەندروستیی یەکێکی دیکەیان ناجێگیرە''.

 

Paylas: