بەپەلە ... بە هۆی تەقینەوەیەک لە شاری عەفرین زیاتر لە ٦٠ کەس کوژران و بریندار بوون
پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەیەک لە شاری عەفرین زیاتر لە ٦٠ کەس کوژران و بریندار بوون
بە پێی زانیاری لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە عەفرین سەر لە بەیانی ئەمرۆ کاتژمێر ٧ بۆمبێک لە بازاڕى هیلالى شارى عەفرین تەقییەوە.
بە هۆی تەقینەوەی ئەم بۆمبە زیاتر لە ٦٠ کەس کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە لەم تەقینەوەیەدا زیاتر ١٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٤٠ کەس بریندار بوونە.
هێزە کوردییەکان مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەى داعشیان ڕاگەیاند و تورکیایان تاوانبار کرد بە دەستهەبوونى لەم سەرهەڵدانەوەیە!
لەوبارەیەوە ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكردۆتەوە، تەقینەوەكە لە ناوەندی شارەكە رویداوە، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی نەزانراوە.
دوای ٥٨ رۆژ بەرخۆدانی دانیشتوانی عفرین و شەڕڤانانی ئەو شارە دژی هێرشەكانی سوپای توركیا و بە پشتیوانیی گروپە چەكدارە توندڕەوەكانی سوریا، رۆژی١٨/٠٣/٢٠١٨ پەیكەری كاوەی ئاسنگەر لە ناوەڕاستی عفرین روخێنرا، وەك هێمایەك بۆ داگیركردنی ئەو شارە لەلایەن توركیاوە ، لەوكاتەوە توركیا دەستی كردوە بە شاڵاوێكی گەورەی گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەكە و سڕینەوەی ناسنامەی ئەو شارەی رۆژئاوای كوردستان.