Cîhan
زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە عێراق بێكاران
پەیامی کورد... زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە عێراق بێكاران
حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی بێكاران لە سەرتاسەری عێراقدا گەیشتۆتە زیاتر لە یەك ملیۆن و ٥٨٩ هەزار و ٥٥٦ كەس.
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سودانی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆی لەبارەی یاداشتەكانی ئەنجومەنی ئابوری، تاوتوێی پرسی نیشتەجێبون كرا و بڕیاردرا سندووقی نیشتەجێبوون فراوانتر بكرێت و قەرزی زیاتر بە هاوڵاتیان بدرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: لە كۆبوونەوەكەدا قەیرانی بێكاری و لێكەوتەكانی گفتوگۆی لەبارەوە كرا كە بەپێی ئامارێك یەك ملیۆن و ٥٨٩ هەزار و ٥٥٦ كەس لە عێراق بێكارن، بڕیاردرا ئامادە بكرێن و كاریان بۆ بدۆزرێتەوە.