TR KU SO
FB X
Kurdistan

زیاتر لە 7 ملیۆن كەس لە عێراقدا ڤاكسینیان وەرگرتووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Kasım 2021 14:46

پەیامی کورد … زیاتر لە 7 ملیۆن كەس لە عێراقدا ڤاكسینیان وەرگرتووە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق بڵاویكردەوە، تاوەكو ئێستاش حەوت ملیۆن و 55 هەزار و 224 كەس لە عیراق و هەرێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە و زیاتر لە دوو ملیۆن كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە، تاوەكو ئێستاش حەوت ملیۆن و 55 هەزار و 224 تووشبوو لە عیراق و هەرێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

رونیشكراوەتەوە، هەروەها تاوەكو ئێستا 2 ملیۆن و 75 هەزار و 248 توشبووی كۆرۆنا لە عیراق و هەرێمی كوردستان تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 34 هەزار و 296 توشبوو چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە 98%ی تێكڕای توشبووان.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، هەروەها 17 هەزار و 266 توشبووی كۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن و 23 هەزار و 686 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: