TR KU SO
FB X
Cîhan

زیاتر لە سێ میلیۆن ئێرانی لە شوێنی نەشیاو دەژین

Rozan Ateş
Yazar
📅 01 Eylül 2020 17:21

پەیامی کورد ... زیاتر لە سێ میلیۆن ئێرانی لە شوێنی نەشیاو دەژین

 

وەزارەتی ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە دیاردەی ژیانی کەلاوەنشینی لە ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە هەڵکشاندایە و زیاتر لە سێ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بنەماڵەی ئێرانی لەوپەڕی هەژاری و شوێنی نەشیاودا دەژین.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران لەمبارەوە "مەهدی عبووری" جێگری وەزیری ڕێگەباون و ئاوەدانکردنەوەی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا چەند ئامارێکی لەبارەی ژیانی خەڵکی هەژار و پەراوێزنشینی و بینا ڕووخاوەکانی شارەکانی ئێران بڵاو کردووەتەوە و باسی لە بوونی زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بنەماڵەی پەراوێزنشین لە ئێراندا کردووە.

"عبووری" لەو ئامارەدا ئاماژەی بە ١٤٨ هەزار هێکتار لە پێکهاتەی ڕووخاوی شارەکان کردووە کە ئەو شوێنە ڕووخاوانە چیتر کەڵکی نیشتەجێبوونیان نەماوە.

ئەو بەرپرسەی حکوومەتی ئێران باسی لەوەش کردووە، نزیک بە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بنەماڵە لەناو بینا و خانووە داڕووخاوەکان، سێ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بنەماڵەی دیکە لە خانووە نایاسایی و ناستانداردەکان لە پەراوێزی شارەکان و لەوپەڕی هەژاریدا دەژین.

ئەم ئامارە لە کاتێکدایە کە پێشتر سەرۆکی دەزگای بێهزیستی (خانەی بەساڵاچوان)ی ئێران، لە نوێترین لێدوانیدا ڕای گەیاندبوو کە لە ئێران ١٣ ملیۆن کەس لە پەراوێزی شارەکان و لە خراپترین بارودۆخدا دەژین کە ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.

Paylas: