Cîhan
زیاتر له 500 حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە له عێراق تۆمارکرا
پەیامی کورد... زیاتر له 500 حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە له عێراق تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدهگهینێت، بەهۆی خۆڵبارینەوە ٥١٥ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگهیاند، لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە ٥١٥ حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمارکراون.
باسی لهوهش كرد، لە دوای مانەوەیەکی کەم لە نەخۆشخانە بەشێکی زۆری ئەو هاوڵاتیانە نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچە جیاجیاكانی عێراقی گرتەوە و هاوکات هەرێمی کوردستانیش به دور نهبو له خۆڵبارینه.