عێراق ١٢ ملیۆن ژه‌مه ڤاكیسنى ڤایزه‌رى دەکڕێت
پەیامی کورد … عێراق ١٢ ملیۆن ژه‌مه ڤاكیسنى ڤایزه‌رى دەکڕێت
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕایگەیاندووە، رێكه‌وتنى له‌باره‌ى هاورده‌كردنى ١٢ ملیۆن ژه‌مه ڤاكسینى ڤایزه‌رى لەگەڵ کۆمپانیای ڤائزەر- بیۆنتێک راگه‌یاند .
ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بە ئاژانسی هه‌واڵى عێراقی راگەیاندووە، " "لەگەڵ کۆمپانیای ڤایزەر- بیۆنتێک رێککەوتن بۆ ناردنی ١٢ ملیۆن بەشە ڤاکسینی ڤایزەر ئەنجامدراوە، رێککەوتنەکەش بەمشێوەیەیە کە بڕی ٥٠٠ هەزار بەشە ڤاکسین لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەگات و بڕەکەی دیکەش لە مانگی داهاتوودا دەگاتە عێراق ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" وه‌زاره‌ت وزه‌یه‌كى پارێزراوى باشى هه‌یه و له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو زیاتر ده‌بێت به‌گه‌یشتنى به‌فرگرى تایبه‌ت كه نمره‌ى به‌فرگره‌كه -٨٠ یه له‌لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیه‌وه دابین كراوه"،رونیكرده‌وه "توانى پارێزراوى ڤاكسینه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌یه".
ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی ئامارەکان تا ئێستا کەمتر لە ٢٠%ی دانیشتوانی عێراق خۆیان بە ڤاکسین کوتاوە.