بە پێی بڕیارێک ٦ هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەکرێن
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێک ٦ هەزار پارچە زەوی تاپۆ دەکرێن
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر تاپۆكردنی شەش هەزار پارچە زەوی راگەیاند و لیژنەیەكی باڵاش سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكات.
لەوبارەیەوە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی باڵ پێكهێنرا بۆ تاپۆكردنی ئەو زەویانەی كارتیان هەبوو.
باسی لەوەشكرد، ١٢٠ هەزار پارچە زەوی لە هەولێر كارتیان هەبوو، پێشتر ٦٥ هەزاریان تاپۆكراون و رۆژی پێنجشەممەش ١-١٠-٢٠٢٠ شەش هەزاریان كراونەتە تاپۆ و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت.
لەلایەن خۆیشیەوە عەبدۆلواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی باڵا پێكهێنراوە، كە نوێنەری پارێزگا و شارەوانیی هەولێر و وەزارەتی شارەوانی و دارایی تێیدا ئەندامن و پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییەكان بەردەوام دەبێت.