بۆ ئاگاداری ... ڕێگای کۆیە بۆ ماوەیەکی درێژ دادەخرێت
پەیامی کورد ... به‌رێوبه‌ری رێگاوبانی هه‌ولێر رایده‌گه‌ینێت، له سه‌ر بوودجه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر به گوژمه‌ی چوار ملیار و چوارسه‌د و هه‌شتا ملیۆن دینار سه‌ر له نۆی رێگای كۆیه قیرتاو ده‌كرێته‌وه.
مه‌حمه‌د مه‌هدی به‌رێوهبه‌ری رێگاوبانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: شه‌قامی كۆیه له سه‌ر هه‌مان دیزاینی پێشووتر هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و دووباره قیرتاو ده‌كرێته‌وه. كه درێژی شه‌قامه‌كه 52 كیلۆمه‌تره و له كۆتایی جووت سایدی كه‌سنه‌زان ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو ناو شاری كۆیه .
به‌رێوبه‌ری رێگاوبانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تێچووی پرۆژه‌كه له سه‌ر بوودجه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه به گوژمه‌ی چوار میلیار و چوارسه‌د و هه‌شتا ملیۆن دینار، ماوه‌ی پرۆژه‌كه‌ش ته‌نها (90) رۆژ ده‌خایه‌نێت
ڕاشیگه‌یاند: له ئێستادا به هۆی كاركردن له سه‌ر رێگا هاتووچۆ به ته‌واوی له سه‌رشه‌قامه قه‌ده‌غه كراوه