ئاگاداری ... ڕێگای دووکان سلێمانی دادەخرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی كاركردن له‌پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان ـ سلێمانی هه‌ردوو ڕێگای هاتوچۆی ئەو دوو شارە بۆ ماوەی سێ رۆژ داده‌خرێت.
لە ڕاگه‌ینراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، كه به‌هۆی كاری گواستنه‌وه‌ی بۆری ئاوی سه‌ره‌كی ١٢٠ی دوكان ـ قوله‌ره‌یسی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ڕێگای سه‌ره‌كی سلێمانی ـ دوكان و به‌پێچه‌وانه‌وه داده‌خرێت.
هەر لەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، له ئەمڕۆوە ٩ی حوزەیران له نزیك پێشه‌نگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و هه‌روه‌ها نزیك بازگه‌ی سلێمانی ـ پیره‌مه‌گرون، هه‌ردوو شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كه ده‌گیرێت، بۆیه داواكارن شۆفێران به‌ئاگابن و خێرایی ئۆتۆمبێل كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیه‌وه ڕێگایه‌كی لاوه‌كی ده‌ستنیشانكراوه بۆئه‌وه‌ی شۆفێران هاتوچۆی لێوه بكه‌ن.