بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا ١٤ ئەندامی پەکەکە لە ناو خاکی هەرێم کوژران
سوپای تورکیا ڕایگه‌یاند که به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌کانی سوپاکەیەوە له هه‌رێمی کوردستان ۱۴ چەکداری په‌که‌که کوژراون.
له ڕاپۆرتێکدا له ئاناتۆلی، سەرۆک ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا دوێنێ ڕایگەیاندووە که به هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای ئه‌م ووڵاته‌وه ۱۴ ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " له هه‌رێمی کوردستان کوژراون.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌یێندراوه: ئه‌م هێزانه‌ی په‌که‌که له ناوچه‌کانی قه‌ندیل، ئاواشین و باسیانی هه‌رێمی کوردستان کوژران.
هەر بە پێی ئەم ڕاگەێندراوە سوپای تورکیا ئاماژەی کردووە : له میانه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه چه‌ندین بنکه و باره‌گای هێزه‌کانی په‌که‌که‌ش تێکشکێندراوه.
شایانی باسه که سوپای تورکیا به پێچه‌وانه‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به بیانووی ئه‌منیه‌تی ناوخۆیی به‌رده‌وامه له هێرشه سه‌ربازییه‌کانی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان.