بەپەلە ... هێزە ئەمنییەکانی ئێران ٢٧ کوردی خەڵکی شاری مەریوانیان دەستبەسەر کرد
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ،27 شاروەندی کورد لەشاری مەریوان،لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە،دەستبەسەر کراون.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی بەهێرش کردنە سەر گوندی " دەری " 16 کەس ، لە گوندی " چۆر و نەنە " 5کەس ، لە گوندی " شێخە کوێرە " 3 کەس ، لە گوندی " گوێزەکوێرە " 2 کەس لە گوندی " گوڵچێر " 1کەسیان دەستبەسەر کردووە سەرجەم دەستبەسەرکراوان بۆ شوێنێکی نادیار گۆاستراونەتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە : ئەو 16 کەسەی لەگوندی "دەری" دەستبەسەر کرابوون ، لەدوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە و لێپێچینەوە ئازاد کراون.
هەروەها لەگوندەکانی لەنجاوا و بالەک ، بە دەیان کەسی دیکە لەشاروەندان دەستبەسەر کراون و تا ئێستا،چارەنووسیان نادیارە.
ناسنامەی زۆربەی دەستبەسەرکراوان دیار نییە.تەنها ناسنامەی سێ کەس لەدەستبەسەرکراون ئاشکرا بووە: "ئەکبەر سەمەدی"خەڵکی گوندی گوڵچێر،"عوسمان دڵئاوێز" و "محەمەد کەرەمی" خەڵکی گوندی گوێزە کوێرە