بەپەلە ... سەرکردایەتی یەکیتی کۆدەبێتەوە ، بەڵام هێماکان هەواڵ لە دواخستنی کۆنگرەی ئەم حزبە دەدەن
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی ناوەندی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاندووە :هیچ پاساوێک نیە بۆ دواخستنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ، "دەبێت کۆنگرەی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت .
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ كۆده‌بێته‌وه، "بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه" له‌سه‌ر كۆنگره‌ی چوارەمی یەکیتی دەدات کە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌کیتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندووە : ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌کیتی تایبه‌ت به‌كۆنگره‌ی چواره‌م کۆدەبێتەوە، كه بڕیاره حەوتی ئه‌م مانگه ببه‌سترێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوابڕیار له‌سه‌ر به‌ستن و نه‌به‌ستنی كۆنگره، له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی ده‌درێت.
یەکیتی نیشتیمانی تا ئێستا تەنها سێ كۆنگرەی بەستوە، بڕیارە لە ٧ی ئەم مانگەدا کۆنگرەی چوارەم ئەنجامبدرێت، بەڵام تا ئێستا كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ئه‌نجام نه‌دراون.
بڕیاری بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چوارەمی یەکیتی لە رۆژی شەممەی داهاتوو لەکاتێکدایە، تا ئێستا ئەو حزبە كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئەنجامنەداوە، ئەوەش "ئاماژەیەکە بۆ دواخستنی کۆنگرە لە وادەی خۆیدا".
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵی دواخستنی كۆنگره، ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئاشكرایكرد، "تا ئێستا زانیاریمان نییه، به‌ڵام بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ین، هه‌رچه‌ند تا ئێستا باج بۆ ئه‌ندامانی كۆنگره نه‌كراوه‌و كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانیش ئه‌نجام نه‌دراون، بۆیه له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی داهاتودا چۆن سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه ده‌كرێت".
ئەنجوومەنی ناوەندی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان دوێنێ لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند : "هیچ پاساوێک نیە بۆ دواخستنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ، و هەروەها سەرجەم کارە هونەری و لۆجیستییەکان تەواو بوونە، دەبێت لەسەرەتای هەفتەی ئایندەدا کۆنفرانسی مەڵبەندەکان بکرێت کە هەمو ئامادەکارییەکانی بۆکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت کۆنگرەی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت".