Kurdistan
بەپەلە ... شاندێکی سەرکردایەتی یەکیتی دوای پڕۆسەی دەنگدان ڕاستەوخۆ سەردانی بەغدا دەکەن
زۆربەی سەرکردەکانی یەکیتی دوای بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەپەلە و بە فڕۆکەیەکی سەربازی بەروەو بوغدا بەڕێ کەوتن
پاڤێڵ تاڵەبانی کوڕی جەلال تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ بە هاوڕێیەتی لەگەڵ سەرکردەکانی یەکیتی بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون
ئەم شاندەی یەکیتی بە سەرپەرشتی کۆسەرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکیتی گەیشتوونەتە بەغدا بۆ قسە کردن لە سەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق .
مەبەست لەم سەردانی کردنە بە ووتەی هەندێک لە چاودێران بۆ بە دەست هێنان و مسۆگەر کردنی پۆستی سەرۆککۆمارییە بە یارمەتیدانی لایەنە شیعە و سوونییەکانە بۆ سەرکەوتنی بەرهەم ساڵح