Kurdistan
بەنداوی مەهاباد بەراورد بە ساڵی ڕابردووو40 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
پەیامی کورد... بەنداوی مەهاباد بەراورد بە ساڵی ڕابردووو40 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، ئاوی بەنداوی مەهاباد لە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 40 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە.
خالید ڕەحمانی بەڕێوەبەری ئاوی مەهاباد ڕایگەیاند، ئێستا ئاوی بەنداوی مەهاباد گەیشتووەتە 101 ملیۆن مەتر سێجا، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو 40 ملیۆن مەتر سێجا زیاترە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ساڵی ڕابردوو لەم وەرزەدا ئاستی ئاوی بەنداوەکە 61 ملیۆن مەتر سێجا بووە.
خالید ڕەحمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، کە ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوەکە هەزار و 385 مەتر و نیوە، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا سێ مەتر زیادی کردووە.