TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی مەهاباد لەسێدارە درا

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Haziran 2021 14:01

پەیامی کورد … بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی مەهاباد لەسێدارە درا

 

حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە کە لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکان ئەو سزایە بە سەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کرا.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، سزای سێدارەی "محەمەد تاهیر سولەیمانی" تەمەن ٦٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "دزەی مەرگەوەر" لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد تاهیر پێشتر لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر (هەڵگرتنی ١٠ کیلۆ مۆڕفین) دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ماوەی چوار ساڵ بوو کە لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیرابوو.

 

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٧٢١ هەتا ئێستا (١٠٠ ڕۆژ) سزای سێدارەی ٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

Paylas: