TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەندکراوێکی کورد لە ئورمیە لەسێدارە درا

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Temmuz 2023 18:31

پەیامی کورد... بەندکراوێکی کورد لە ئورمیە لەسێدارە درا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری شووت بە ناوی حوسێن دۆڵخانی کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی جولایی ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی حوسێن دۆڵخانی، خەڵکی شاری شووت سەر بە پارێزگای ئورمیە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی، بڵاو نەکراوەتەوە.
 

Paylas: