بەندکراوێکی کورد لە کەرەج گیانی لەدەستدا
پەیامی کورد... بەندکراوێکی کورد لە کەرەج گیانی لەدەستدا
بەندکراوێکی خەڵکی شاری کۆیەشتی پارێزگای لوڕستان بەناوی خاسموراد سەعیدی، کە پێشتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج گیانی لەدەستدا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، رۆژی سێشەممە 16ی كانوونی دووهمی 2024، خاسموراد سەعیدی، تەمەن 60 ساڵ و خەڵکی گوندی سەرتەرهانی ناوچەی گەڕاوەندی کۆیەشت، بەهۆی دواخستنی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە بەندیخانەی قزڵحیسار گیانی لەدەستدا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەرپرسانی بەندیخانەی قزڵحیسار هۆکاری مردنی ئەو بەندکراوەیان بە بنەماڵەکەی "جەڵتەی دڵ" راگەیاندووە.
بەوتەی یەکێک لە نزیکەکانی ئەو بەندکراوە، خاسموراد سەعیدی، دوای ناجێگیر بوونی باری تەندروستیی و لە حاڵێک کە پێویستی خێرای بە گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بووە، لە بێهداری بەندیخانە راگیرابوو.
خاسموراد سەعیدی، دوو ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.