Kurdistan
بڕیاری نوێ لەسەر ناوی گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی هەولێر دەدرێت
پەیامی کورد... بڕیاری نوێ لەسەر ناوی گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی هەولێر دەدرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڕیاری نوێ لەسەر ناوی گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی هەولێر دەدات.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانیی هەولێر دەربڕی بۆ ئەوەی لەمەوپاش هەوڵ بدرێت لە كاتی ناونانی گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێردا، لایەنی نەتەوەیی و نیشتمانی كە ڕەنگدانەوەی پێكەوەژیان و سرووشتی شارەكەن فەرامۆش نەكرێت.
بەپێی بڕیارەكە، دانانی ناوی كەسایەتییەكان بۆ گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر، پێویستە فەرمانی تایبەتی لەسەر هەبێت، هەروەها هەوڵ دەدرێت سوود لە ناوی شاخ و ڕووبار و دۆڵ و دەستەواژەی ماناداری ناو فەرهەنگە كوردییەكان وەربگیرێت.