TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرپرسێکی سەربازی ئێران بەشانازییەوە باس لە کوشتنی کۆڵبەران دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 09 Eylül 2020 00:36

پەیامی کورد ... بەرپرسێکی سەربازی ئێران بەشانازییەوە باس لە کوشتنی کۆڵبەران دەکات

 

فەرماندەی هەنگی سنووریی ئێران لە "سەردەشت" وێڕای ناوبردنی کۆڵبەران بە "سنووربەزێن"، وتوویەتی: "بەنیسبەت کۆڵبەرانەوە دژکردەوەی توندمان دەبێت".

 

پاسداری "سلێمان بایرامی" فەرماندەی هەنگی سنووریی "سەردەشت" لە دانیشتنێک لەگەڵ کاربەدەستان و باوەڕپێکراوانی ڕێژیم لەو شارەدا وتوویەتی، بەنیسبەت سنووربەزاندنی کۆڵبەرانەوە دژکردەوەی جیددیمان دەبێت.

 

ئەو پاسدارە بە شانازییەوە باسی له کوژرانی سێ کۆڵبەر لە سنووری  سەردەشت کردووە و بە بێڕێزییەوە ناویانی بردووە و وتوویەتی: "توانیومانە بە سەرکەوتوویی سێ کۆڵبەر بکوژین".

 

 ناوبراو ڕوو لە خەڵکی سەردەشت وتوویەتی: "داوا لە خەڵکی سەردەشت دەکەین کە لە کوشتنی کۆڵبەراندا هاوکاریی هێزەکانمان بکەن"

Paylas: