TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرازیل؛ فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و حەوت کەس گیانیان لەدەست دا

Rozan Ateş
Yazar
📅 29 Ocak 2024 15:28

پەیامی کورد... بەرازیل؛ فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و حەوت کەس گیانیان لەدەست دا

فڕۆکەیەکی بچوکی نەفەرهەڵگر لە بەرازیل کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی بەرازیل بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی گوندنیشینی ناوچەی میناس گیرایس لە باشووری رۆژهەڵاتی بەرازیل کەوتووەتە خوارەوە.

بە وتەی دانیشتووانی سنوورەکە فڕۆکەکە لەکاتی کەوتنەخوارەوەیدا کەوتووە بەسەر دار و درەختی دارستانەکەدا و ژمارەیەک تەرمیش دوای رووەکەدا دۆزراونەتەوە.

رووداوەکە لە کاتێکدابووە کە بارانێکی بەخوڕ ناوچەکەی گرتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت هۆکاری رووداوەکە چی بووە و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

Paylas: