فڕۆکەیەک لە ئەمریکا کەوتەخوارەوە و ٦ کەس گیانیان لە دەستدا
پەیامی کورد... فڕۆکەیەک لە ئەمریکا کەوتەخوارەوە و ٦ کەس گیانیان لە دەستدا
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك بۆ نێو كێڵگه‌یه‌ك له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، فڕۆکەیەک کە لە لاس ڤێگاسەوە دەستی بە فڕین کردووە کێڵگەیەکی نزیك فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك لە کالیفۆڕنیا کەوتە خوارەوە.
لەوبارەیەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ریڤه‌رساید لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانیان توانیویانە فڕۆکەکە بدۆزنەوە، بەڵام کاتێک گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە شەش لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی ئاسایشی گواستنه‌وه له ئه‌مریكا و فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی فیدراڵی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.