Kurdistan
بەردەڕەش/ بە ڕووداوێكی هاتوچۆ شەش كەس گیانیان لەدەستدا
پەیامی کورد … بەردەڕەش/ بە ڕووداوێكی هاتوچۆ شەش كەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری قەزای بەردەڕەش شەش كەس گیانیان لەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.
ئازاد تەها، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاند، كاتژمێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لەجۆری پێكدادان لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی كەڵەك ڕوویدا.
پێكدادانەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری مارسیدس و ئۆتۆمبێلێكی قەمەرەی جۆری شۆفرلێت/ ئۆپترای تایبەت بووە.
وتەبێژی پۆلیس وتی، بەهۆی ڕووداوەكەوە شەش كەس گیانیان لەدەستداوە و یەكێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە.