TR KU SO
FB X
Kurdistan

باڵیۆزی ئەمریکا بۆ مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکایە

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Temmuz 2022 23:01

پەیامی کورد... باڵیۆزی ئەمریکا بۆ مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکایە

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی تەممووز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی کرا.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەمیشە ئامادە بووە کێشە هەڵپەسپێردراوەکانی لەگەڵ بەغدا، لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات، بەڵام ئامادە نییە لە ژێر هیچ فشار و بارودۆخێکدا، دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی ببێت. ڕوونیشی کردەوە کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان، لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە و پێویستە حکومەتی فیدراڵی، هاوکار و پشتیوانی پێشکەوتنی هەر ناوچەیەکی عێراق بێت، نەک ئاستەنگ و کێشە دروست بکات.

باڵیۆزی ئەمریکا وێڕای ئاماژەدان بەوەی هەرێمی کوردستان دۆست و هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکایە، جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە.

Paylas: