TR KU SO
FB X
Kurdistan

برای یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 18 Haziran 2023 20:06

پەیامی کورد... برای یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور، برای کەماڵ ئەحمەدپوور، لە گیانبەختکردووانی ڕەوتی جوڵانەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٣) عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازەکانی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چوار ئۆتۆمبێلی هێزەکانی حکوومەت هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور لە مەهاباد و ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.

کەماڵ ئەحمەدپوور، باوکی دوو منداڵ، لە شەوی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە مەهاباد بەسەختی پێکرا و لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی "خومەینی" ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
 

Paylas: