Kurdistan
برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات
پەیامی کورد... برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات
دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە ناوەکانی هێمن مروەتی تەمەن ١٨ ساڵ و جەماڵ (نازناو نادیار) سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی١٥ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەر سەر سنوور کاتژمێر ٦ی بەیانی لە سنووری کەلەبەر ئەم دوو کۆڵبەرەیان بە چەکی ساچمەیی داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.
ئەم دوو کۆڵبەرە پشتیان بە سەختی بریندار بووە و هێمن زیاتر لە ٢٠ پارچە ساچمەی بەرکەوتووە.
شایانی باسە ئەم دوو کۆڵبەرە خەڵکی جوانڕۆن و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە گوازراونەتەوە.